دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دوادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژی شەشی مانگی داھاتوو دواخست.
دوو سکاڵاکەی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، تیایدا داوایان کردبوو دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی1،9، 15، 22، 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
بڕیارە لە شەشی ئابدا دادگای فیدڕاڵی گفتوگۆ لەسەر سکاڵایەکی دیکەش بکات کە تیایدا داواکراوە کارکردنی خولی ئێستای ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێنرێتەوە، بەھۆکاری ئەوەی ماوەی یاساییان بەسەرچووە.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام لەسەر داوای یەکێک لە سکاڵاکارەکان دانیشتنەکە بۆ شەشی ئاب دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا