نرخی نەوت زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت زیاتر دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوت گەیشتە 90 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 90 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە دوو ملیۆن کەمتر نەوت بەرهەمبهێنن، کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان پێش بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا دێت بۆ قەدەغەکردنی نەوتی ڕوسی.

بڕیارە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆسەر کەرتی وزەی ڕوسی لە مانگی کانوونی یەکەم و شوباتی داهاتوو بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا