دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌رۆغان بۆ هه‌رێم و عێراق چى رووده‌دات؟

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌بوبه‌كر كاروانى نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى توركیا له‌م كاته‌دا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى به‌ دووخاڵه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكیان لایه‌نى ئابورى توركیایه‌ كه‌ ئێستا لاوازبووه‌ و خاڵى دووه‌م په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و ئۆپراسیۆنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ى كه‌ توركیا به‌ نیازه‌ ئه‌نجامی بدات.

ئه‌بوبه‌كر كاروانى نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى وت: پێم وایه‌ له‌چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیایه‌ له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى دراوسێى توركیا، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان زۆرخراپ بوون له‌سه‌رده‌مێكدا، بۆیه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانى كۆمه‌ڵێك وڵاتى كرد، ناكرێت سه‌ردانى عێراقیش نه‌كات كه‌ وڵاتێكى دراوسێیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ گرنگه‌كان و بازاڕێكى گه‌وره‌ى كه‌لوپه‌لى توركیاشه‌، نه‌ك هه‌رئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا به‌ده‌وروبه‌ره‌وه‌ من پێم وایه‌ ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆكى توركیاشه‌ به‌ده‌وروبه‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌لێدوانه‌ تونده‌كانى جۆرێك له‌ گرژى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاتانه‌شدا دروستكردووه‌، توركیا ئێستا له‌ قۆناغێكدایه‌ دوو ناونیشانى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ یه‌كه‌میان له‌ قه‌یرانێكى ئابورى قوڵدا ده‌ژى و پێویستى به‌ یارمه‌تیدانى دراوسێكانى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تۆزێك ئابورى توركیا ببوژێنێته‌وه‌، دووه‌میان ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌شى له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى خۆیان ناویان ناوه‌ “پرسى تیرۆر” و ئێمه‌ ده‌ڵێین ئۆپۆزیسیۆنى چه‌كدارى كوردى توركیا یه‌كلایى بكاته‌وه‌.

ئه‌بوبه‌كر كاروانى وتیشى: ئه‌ردۆغان و پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا ده‌یانه‌وێت جۆرێك پاكتاوى پرسى په‌كه‌كه‌ بكه‌ن نه‌ك هه‌ر له‌عێراقدا به‌ڵكو له‌ سووریاشدا.

روونیشیكرده‌وه‌، بێگومان له‌ بارودۆخێكى وه‌ك ئێستاى هه‌رێمى كوردستاندا، كه‌ به‌داخه‌وه‌ پێگه‌كانى زۆر لاوازبووه‌ و پێویستى به‌پشتیوانیه‌، هاتنى بۆ هه‌ولێر جۆرێك له‌ پشتیوانى و بایه‌خ پێدانه‌، ره‌نگه‌ بایه‌خ پێدانه‌كه‌ ئه‌وه‌بێت زیاد له‌پێویست لاوازكردنى هه‌رێمى كوردستانیش نه‌ڕژێته‌ قازانجه‌ ستراتیجیه‌كانى توركیاوه‌، به‌ڵكو بڕژێته‌ قازانجه‌ ستراتیجیه‌كانى خه‌نیمه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كانى وه‌كو ئێران و حكومه‌تى عێراق، له‌ هه‌مانكاتدا پێم وایه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ له‌هه‌ڵوێست و دیدگاكانى حكومه‌تى عێراق رازى نین به‌تایبه‌تى له‌رووى پرسه‌ ئه‌منیه‌كه‌وه‌، وه‌ پێیان وایه‌ هێشتا پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ كوردیه‌كان هێزى كاریگه‌رى راسته‌وخۆن له‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ جوگرافیه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئۆپراسیۆنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌و پرسى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ توركیاوه‌هه‌یه‌ و تائێستا هه‌رێمى كوردستان ده‌روازیه‌كى گرنگى په‌یوه‌ندیكردنى توركیاو عێراق و هاورده‌كردنى كاڵاى ئه‌وێیه‌ بۆ ئێره‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ وایكردووه‌ هێشتا هه‌رێم جێگاى بایه‌خى توركیابێت وه‌ حه‌زنه‌كات له‌وه‌ زیاتر لاوازببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا