گەشتوگوزاری سلێمانی داهاتی گەشتیاری بۆ رۆژانی جەژن ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وته‌بێژی گه‌شتوگوزاری پارێزگای سلێمانی ئاماری هاتنی گەشتیاران لەرۆژانی جەژندا و بڕی داهاتەكەی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت “هیچ داهاتێكی گەشتیاری بۆ حكومەت ناگەرێتەوە”.

ئارام شوانی وته‌بێژی گه‌شت و گوزاری سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “پێشبینیدەكەین لە رۆژانی جەژندا نزیكەی 100 هەزار گەشتیار هاتبێتنە سنوری پارێزگای سلێمانی، داهاتەكەشیان نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەو داهاتە بۆ حكومەت ناگەرێنرێتەوە”.

وتیشی “داهاتی گەشتیاران بۆ خاوەن كار و پیشەوەرانە، واتە یەك دیناری بۆ حكومەت ناگەرێنرێتەوە، بەپێی ئەو خەمڵاندنەش كە كردومانە ئەگەر هەر گەشتیارێك 200 دۆلار خەرجیەكەی بوبێت لەكاتی هاتنی ئەوا نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار خەرجی كۆی گەشتیاران بووە بۆ سلێمانی”.

بەوتەی ئارام شوانی، له‌ 95% ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هاتونه‌ته‌ هه‌رێم له‌ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هاتون و له‌ 5% له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ هاتون و ئه‌مساڵ به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان ڕێگه‌ به‌ هاتنی گه‌شتیاران دراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا