ئەمریكا هاوكاری سەربازی دیكە بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی باڵای هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێم رایگەیاند، لەمانگی داهاتووەوە قۆناغی دووەمی هاوكارییە سەربازی و لۆجیستییەكانیان بەسەر لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەش دەكەن.

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم و فەرماندەی باڵای هێزەكانی ئەمریكا لەهەرێم و وەفدێكی راوێژكارانی سەربازی ئەمریكا كۆبونەوە، لە كۆبونەوەكەدا كۆلۆنێل جولیات فەرماندەی باڵای هێزەكانی ئەمریكا لەهەرێم رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەهەماهەنگی و هاوكاریی بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو مانگی داهاتوش قۆناغی دووەمی هاوكارییە سەربازییەكانییان بەسەر لیواكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكەن.

وتیشی، “خواستی ئێمە و هاوپەیمانانە هێزەكانی پێشمەرگە تۆكمەتر بكرێت و لەگەڵ هاوكارەكانماندا، بەیەكەوە ناوچەكە لەتیرۆر و داعش پاكبكەینەوە.”

لای خۆشیەوە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، هاوكارییە سەربازی و لۆجیستیەكانی سوپای ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە جێگەی ستایش و بایەخی زۆری ئەوانە و بەو هەنگاوانەش هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو قۆناغێكی پەرەسەندوتر و پرشنگدارتر هەنگاو دەنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا