داواكاری پەرلەمانتاران بۆ بانگهێشتكردنى سەرۆكی حكومەت رەتدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نەگونجاوە، داواكاری چەند پەرلەمانتارێكیان بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت رەتكردوەتەوە.

هێمن هەوارامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” ڕێكارەكانی پرساندن بەپێی پەیرەو، هەنگاوی یەكەم بەپرسیار و خستەرووی بابەتی گشتی پاشتر پرساندن دەبێت تا قۆناغی متمانە لێسەندنەوە”.

وتیشی، ” بەپێی مادەی 58 بۆ 74 لە پەیرەوی ناوخۆ و لەسەر داوای ئەو 23 ئەندامەی پەرلەمان كۆمەڵێك خاڵی نا پەیڕەویمان تێدا بەدیكردووە و نوسراوەكەیانمان ڕەتكردونەتەوە، چونكە پرساندیش دەبێت فەردی بێت یان بۆ سەرۆكی حكومەت یان جێگری سەرۆكی حكومەت یان یەكێك لە وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

لەماوەی رابردوودا 23 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان داوایان كرد هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن تاوەكو لەبارەی دۆخی دارایی و بەتایبەت پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانەوە پرسیاریان ئاڕاستە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا