نێچیرڤان بارزانی: دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز جێی نیگەرانی و مەترسییەکی جددیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی دهۆک بڵاوکردەوە و وتی، “دڵ و هەستم لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانە و هاوبەشی خەم و ئازاریانم”.

شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی دهۆک تانکییەکی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە.

لەوبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “هیوای سەلامەتی بۆ ماڵبات و کەسوکاری قوربانیان دەخوازم بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شەوی ڕابردووی دهۆک کە جێی خەمێکی گەورەیە”.

وتیشی، “دڵ و هەستم لەگەڵ ئەوانە و هاوبەشی خەم و ئازاریانم، داوا لە خودای مەزنیش دەکەم گیانی قوربانیان بە بەزەیی خۆی شادبکات و سەبووری و ئارامی بداتە ماڵبات و کەسوکاریان”.

ئەوەشی خستەڕوو، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم بۆ هەر هاوکاری و چارەسەرێک کە پێویستیان بێت ئامادەین.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز جێی نیگەرانی و مەترسییەکی جددیە و دەبێت لایەنی پەیوەندیدار بەزووترین کات لەسەر ئەم بابەتە هەڵوەستە بکات و چاودێرییەکی باشتری سیستمی غاز و چۆنێتی بەکارهێنانی بکات و ڕێکاری باشتر هەبێت تاڕێگری لەم ڕووداوە دڵتەزێنانە بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا