جۆرجیا میلۆنی: سەردانەكەمان بۆ عێراق دەستپێكێك دەبێت لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبێ عێراقێكی بەهێز، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشەسەندو نابێت. بۆیە سەردانەكەمان بۆ عێراق دەستپێكی بەهێز دەبێت لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆبونەوەی لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەكرد، عێراق سود لە ئەزمونی كۆمپانیا ئیتاڵییەكان وەردەگرێت و ژمارەیەك لە كۆمپانیا ئیتاڵییەكانیش لە عێراق كاردەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغدا و رۆما كاردەكەن بۆ ئەوەی لەبوارەكانی وەبەرهێنان، هاوكاری سەربازی، ئابوری و چەندین بواری دیكەش هەماهەنگی نێوانیان بەهێزتر بكەن.

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا باسی لەوەكرد، بەبێ عێراقێكی بەهێز، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشەسەندو نابێت، بۆیە سەردانەكەمان بۆ عێراق دەستپێكی بەهێز دەبێت لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات، بەهێزبونی عێراقیش لە قازانجی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

بڕیارە پاش سەردانەكەی بۆ بەغدا سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا