نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی رۆژی دووشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 86 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 54 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتریش بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس ئاشکرای کرد، بەهۆی زیادبوونی داواکارییەکانەوە رەنگە تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 90 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا