توركیا سنوری ئامێدی بۆردومانكرد

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندێكی سنوری قەزای ئامێدیان بۆردومانكرد.

سەرچاوەیەك بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، فڕۆكەكانی توركیا گەلی بازێیان لە دەڤەری بەرواری لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانكرد.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نزیكی گوندی رەزیكێیان لە باشوری قەزای ئامێدی بۆردومانكرد.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، لەئێستادا هیچ كەسێك ناتوانێت بچێتە جێگای بۆردومانەكە، لەبەرئەوەی ترسی دووبارە بۆردومانكردنەوەی هەیە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیانەكانی دیارینەكراون.

لە ماوەی رابردووشدا بەهۆی ئۆپراسیۆنەكانی توركیاوە و لە هێرشێكی ئاسمانیدا سێ سەربازی پاسەوانی سنوری عێراق كوژران، كە دووانیان فەرماندەبوون، بەوهۆیەوە عێراق چەند رێكارێكی بەرامبەر بە توركیا گرتەبەر بەوەی دووجار بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای لە عێراق كرد و نامەی ناڕەزایەتیان گەیاندە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا