پێداچونەوە بە بڕیاری گرێبەستی ئەلیكترۆنیدا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند،پێداچونەوە بە بڕیاری گرێبەستی ئەلیكترۆنیدا دەكرێت و  سبەی یەك شەممە کۆبونەوەیەک بۆ ئەو پرسە بەڕێوەدەچێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سبەی كۆبونەوەیەکی فراوان لە ناو وەزارەتی ناوخۆ هەیە و دواتر ئەنجامەكەی رادەگەیەنن.

راشیگەیاند، لە ئێستادا كاركردن بەو سیستمە رانەگیراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەرگرتنی پارە هیچ پەیوەندییەكی بە ئەوانەوە نییە.

وتیشی، “سودی ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە گرێبەستەكە بە ئەلیكترۆنی بێت و دواتر نەتوانرێت دەستكاری بكرێت، چونكە پێشتر ئەو روداوانە هەبووەو گرێبەست زۆر دەستكاری دەكرا”.

لیوا عەبدولقادر راشیگەیاند، هەر شتێك لەبەرژەوەندی خەڵك بێت ئەوە دەكەن و لە كۆبونەوەكەی سبەینێشدا لەبەرژەوەندی خەڵك بڕیار دەدەن.

لە ماوەی رابردودا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا چیتر بۆ مامەڵەی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل كار بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی بكرێت.

ئەو بڕیارەش لەلایەن هاوڵاتیان و خاوەن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل رەتكرایەوەو باسیان لەوەكرد، بڕیارە لە بەرژەوەندی حكومەت و دژی خەڵكە، چونكە بارگرانییەكی زۆریان لەسەر دروست دەكات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا