لێکۆڵینەوە لەو شامپۆیە دەکرێت کە زیانی تەندرووستی بە هاوڵاتییەک گەیاند

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی لێکۆڵینەوە لە شامپۆیەکی ‘بۆیاخکردنی قژ’ دەکات کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک زیان بەر جەستەی کەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە (05-2-2024) لیژنەی باڵا لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ ناو بازاڕ و مارکێت و دووکانەکانی شاری سلێمانی، بەدواداچوونی بۆ جۆرێکی شامپۆ کرد کە ماوەیەک لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ دەکرێت و بۆ بۆیاخکردنی قژ بەکاردێت.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بە بەشداری لیژنەی باڵا لە قائیمقایەتی سلێمانی کە نوێنەرانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ، تەندرووستی، بەرگریی شارستانی، چاودێریی بازرگانی و ئاسایشی سلێمانی، بەدواداچوونی وورد دەکەین بۆ بابەتەکە و لە ئیستادا نموونەی شامپۆکە نێردراوە بۆ تاقیگە و لەژێر تاقیکردنەوەدایە. هەروەها، پسووڵەی تایبەت بۆ تەواوی ئەو دووکاندارانە کراوە کە ئەو جۆرە شامپۆیە دەفرۆشن و تا کاتی دەرچوونی ئەنجامی پشکنین، تەواوی ئەو شامپۆیانە دەستیان بەسەردا گیراوە.

گۆران قادر لەبارەی جۆری شامپۆکەوە ووتی، “ئەو شامپۆیە بەچەند جۆرێک لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت و یەک بابەت نییە، هەیە بە زمانی چینی لەسەری نووسراوە و هەیە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی لەسەری نووسراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو جۆرە شامپۆیە لە شارەکانی دیکەوە هاوردەی سلێمانی دەکرێن و چەند جۆرێکی هەیە و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکان دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کام سەرچاوەیە یاساییە و شامپۆکانی لێوە بگاتە دەستی هاوڵاتییان، هەر سەرچاوەیەکیش نایاسایی بێت بێگوومان رێگری لێ دەکرێت”.
سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە لەرێگای ئۆنلاین کەلوپەل و پێداویستی دەکڕن، “ئاگادار بن و لەگەڵ ئەو پەیج و کەسانە مامەڵە بکەن کە سەرچاوەیان دیارە و ناسراون، بەپێچەوانەوە مامەڵەکردن لەگەڵ نەناسراوەکان ئەنجامەکەی باش نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا