پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 5-12-2023، لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، ئۆتۆمبێل لە خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی داوەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، نزیك بەنزینخانەی هەوار لەشاری سلێمانی، ئۆتۆمبێل كوڕێكی تەمەن (21) ساڵەی كرد بەژێرەوە كە خوێندكاری كۆلیژی پزیشكییە، دوای ڕوداوەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو بەهۆی سەختی برینەكانی دواتر گیانی لەدەستداوە.
ئەو خوێندكارە بە مەبەستی خوێندنی وانەی پراكتیكی چوەتە نەخۆشخانەی شار و لە كاتی گەڕانەوەیدا ئۆتۆمبێل لێیداوە.
خوێندكارەكە خەڵكی كەلار بوە و لە قۆناغی چوارەمی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بوە.