بافڵ جەلال تاڵەبانی: درێژەپێدەری رێبازی شەهید ئاكام دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سلێمانی بەشداریكرد لە مەراسیمی چلەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر و رایگەیاند، هەرچییەكیان پێبكرێت بۆ ئەو كوردستانەی فەرماندە ئاكام عومەر لەپێناویدا شەهیدبو، ئەنجامی دەدەن و هێزی كۆماندۆش بەهێزتر دەكەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە وتارەكەیدا پەیامێكی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید ئاكام عومەر كرد و وتی: ئێوە سەرتان بەرزە و ئێمەش درێژەپێدەری هەمان رێبازی شەهید ئاكام دەبین، خەبات بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و دادپەروەری دەكەین و زیاتریش بۆ پێشەوە دەڕۆیین.

وتیشی: هەرچییەكمان پێبكرێت بۆ ئەو كوردستانەی فەرماندە ئاكام لەپێناویدا شەهیدبو، ئەنجامی دەدەین.

ڕۆژی 19ی 10ی 2022 ئاكام عومەر لە ئۆپەراسیۆنێكدا بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە بەسەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئێوارەی ڕۆژی 12_12_2022 لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا