پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دیاردەی خۆرگیران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا نزیکەی کاتژمێر 3:30ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
لە ئێستادا دیاردەی خۆرگیران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان بەبێ چاویلکەی تایبەت تەماشای خۆر نەکەن.
بەگوێرەی زانیاریی شارەزایانی فەلەک، دیاردەی خۆرگیرانی ئەمجارە نیمچەییە واتە خۆرگیرانی تەواوەتی نییە و %43ی خۆر دەگرێتەوە.
دیاردەی خۆرگیران چەند جۆرێکی هەیە و کاتێک ڕوودەدات کە مانگ دێتە نێوان خۆر و زەوییەوە و لە حاڵەتی خۆرگیرانی تەواوەتیدا وادەکات زەوی تاریک ببێت و تیشکی خۆری پێنەگات.