عێراق و توركیا لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیوەست بە پشكی ئاو، لە چەند رۆژی داهاتوودا عێراق و توركیا كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی باڵا ئەنجام دەدەن.

عەون زیاب عەبدوڵا، راوێژكار لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو كۆبوونەوەیە لە توركیا ئەنجام دەدرێت و بڕیارە پلانەكانی داهاتووی توركیا سەبارەت بە ئیدارەدانی ئاوی روباری دیجلە و خستنە سەر كاری تیمە تەكنیكییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ بكرێت.

لیژنەی كشتوكاڵی سەر بە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، ناردنی شاند بۆ توركیا بە مەبەستی دابین كردنی پشكی ئاوی عێراق لە توركیاوە، هیچ سودێكی نابێت، بەبێ دەستوەردانی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەو دۆسییەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا