نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە و ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخەکەی بۆ نزیکەی 80 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی تشرینی دووەم، بەهای نەوتی خاوی برێنت 28 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدکرێت، هەروەها نرخینەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 34 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک هە 76 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کە تەنها بۆ هەفتەی رابردوو بڕی 3 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووە. ئەمەش بەپێچەوانەی رای شرۆڤەکاران بوو کە تەنها پێشبینی 1 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلیان کردبوو.

لەلایەکی ترەوە، کەمبوونەوەی خواستی کڕینی نەوت نرخەکانی بەرەو داکشان بردووە، بەتایبەتی پاش بڵاوبوونەوەی داتاکانی چینی خاوەن زەبەلاحترینپیشەسازی جیهان و دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوتی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا