وەزارەتی پەروەردە كاتی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی پەروەدەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە رۆژی شەممە 10ی نیسانی 2021، دەستپێدەکات.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ نوێترین بڕیاریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رۆژانی 14 و 15ی نیسانی 2021، تاقیکردنەوەی تێدا ناکرێت و دەوامی وەرزی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە 24 – 4– 2021، دەست پێدەکات و رۆژی شەممە 19-6-2021 تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم دەستپێدەكات و رۆژی دووشەممە 28-6-2021 كۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیكردنەوە گشتییەكان لەرۆژی یەكشەممە 25-7-2021 دەستپێدەكات و لەرۆژی یەكشەممە 22-8-2021 كۆتاییان پێدێت و لەهەفتەیەكیشدا دوو تاقیكردنەوە ئه‌نجامده‌درێت.

ئەوەش هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان راسپیێردراون بۆ دیاریکردنی پرۆگرامی خوێندنی وەرزی دووەم، كه‌ بەجۆرێک بێت لەگەڵ ماوەی خوێندنی ئەو وەرزەدا بگونجێت و پێش دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا