پۆڵه‌تیك پرێس
دواى په‌سه‌ندكردنى پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه، باج له‌سه‌ر چه‌ند سێكته‌رێك دانراوه، به‌رپرسانى هه‌رێمیش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه پێشتریش ئه‌و باجه وه‌رگیراوه.
له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى مادده‌ى 18دا هاتووه، به‌رده‌وامى به وه‌رگرتنى 20% باج له‌سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن ده‌درێت، هه‌روه‌ها سه‌پاندنى رسوماتى فرۆكه‌خانه به بڕى 25 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تكتێك بۆده‌ره‌وه‌ى عێراق، بۆ ناوخۆش 10 هه‌زار دینار دیاریكراوه.
له‌و باره‌یه‌وه تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس-ى رونكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه پێشتریش له فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه، واته هه‌ر گه‌شتیارێك بۆ ده‌ره‌وهی وڵات گه‌شت بكات بڕى 25 هه‌زار یان 25 دۆلارى لێوه‌رده‌گیرێت، بۆ ناوخۆش بڕى 10 هه‌زار دینار یان 10 دۆلار وه‌رده‌گیرێت.
تاهیر عه‌بدوڵڵا وتیشى، ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌و ڕسوماته وه‌رده‌گیرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
تا ئێستا لاى هاووڵاتیان رون نییه، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌رده‌گیرێت، بۆچ مه‌به‌ستێكه و پشتى به‌چ یاسا و بریارێك به‌ستووه.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، ئه‌وان هه‌ر رێنماییه‌كیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراقه‌وه پێبگات جێبه‌جێى ده‌كه‌ن، پێشتریش ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رگیراوه.
وتیشى، وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌یه كه پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كرێت، واته بڕیاره‌كه له ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراقه‌وه ده‌ركراوه و له جیهانیشدا ئه‌و باجى گومرگییه له‌گه‌شتیار وه‌رده‌گیرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا هاتووه، به رێژه‌ى 20% باج به‌سه‌ر “جگه‌ره، توتن، خواردنه‌وه كهولی و روحیه‌كان”دا سه‌پێنراوه و له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى باجى فرۆشتن به‌رێژه‌ى 10% بۆ مۆڵ و بازاڕه گه‌وره‌كان، له هه‌رێمیش ئه‌و باجه وه‌رده‌گیرێت.
لاى خۆیشیه‌وه، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له‌وه‌كرد، “كاتێك له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه ئه‌و مادده و خواردنه‌وه كهولیانه ده‌هێنرێت، به‌رێژه‌ى 30% باجى گومرگیان لێوه‌رده‌گیرێت”.
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى گشتى گومرگى هه‌رێم، هیچ ده‌روازه‌یه‌ك ناتوانێت به‌بێ باجى گومرگى هیچ شتێك وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ى له باجى گومرگیدا دانرابێت ده‌بێت به‌بێ گۆرانكاریكردن وه‌ربگیرێت.