یوسف محەمەد: كاتی ئاشكرا كردنی رێككەوتنە نهێنیەكانی نەوت و گازە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کاتیەتی کاروباری دارایی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە رێکبخرێت، رێككەوتنە نهێنیەكانی بواری نەوت و گاز بەتایبەت (رێككەوتنی پەنجا ساڵ)ەی هەرێم و توركیا ئاشكرا بكرێت.

 

یوسف محەمەد، ئاماژەی بەوەكردووە، وەک فراکسیۆنی گۆڕان پشتیوانی لە هەڵوێستی بەرپرسیارانەی مستەفا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەكەن لە دورگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان.

دەشڵێت، “سیاسەتی برسی کردنی هاوڵاتیانی ئاسایی و کێشە دروست کردن بۆ ژیانیان بەهۆی کێشە سیاسی و داراییەکان، نا دەستوری و نایاساییە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەست هەڵگرن لە قومار کردن بە چارەنوسی خەڵکی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمیش دەكات پابەند بن بەو رێكکەوتننانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام دراون، بە زوترین کات بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەری دورمەودا، کە لەسەر بنەمای دەستور ماف و پابەندیی هەر لایەک دیاری بکرێ و پابەند بن پێوەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا