قائیمقامیەتی سلێمانی: 25 تۆن خواردەمەنی دەستیبەسەرداگیرا کە خاوەنەکەی دەیوست بەسەر هاوڵاتییاندا ساخیبکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەکانی قائیمقامەیتی سلێمانی دەستیان بەسەر 25 تۆن قەیسی، بادەم و هەڵوژەی وشکدا گرت کە “خاوەنەکەی دەیوست لە مانگی رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتییاندا ساخی بکاتەوە”.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، “رۆژی یەکشەممە (3-3-2024)، لە راپۆرتی لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا، ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ کۆگاکانی عەمبارکردنی کاڵاوشمەک و خواردەمەنی، دەست بەسەر (25) تۆن قەیسی، بادەم و هەڵوژەی وشکدا گیراوە کە خاوەنەکەی بەنیازبوە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت.

باس لەوەشدەکات، ئەو کۆگایەی کە قەیسی، بادەم و هەڵوژەکەی تیادا عەمبارکراوە، هیچ یەکێک لە رێنماییەکانی جێبەجێ نەکردوە، ئەوەش هۆکاری كه‌ڕوكردن و خراپبونی ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنییەکانە.

راپۆرتی لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەت ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی قەیسی، بادەم و هەڵوژەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

May be an image of morel mushroom, pinecone and mushroom

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا