بەریتانیا بەنیازە جارێكی دیكە پەناخوازان بگوازێتەوە بۆ كەشتیی “بەیبی ستۆكهۆڵم”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرەڕایی بوونی چەندین گرفت و نەخۆشی و خەمۆكی كە توشی پەناخوازان بوویەوە لەسەر كەشتی بەیبی ستۆكهۆڵم، بەریتانیا بە نیازە جارێكی دیكە پەناخوازان لەسەر هەمان كەشتی نیشتەجێبكات.

بەپێی بەدواداچوونەكانی دەزگای لوتكە: وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا نیازی خۆی بۆ گواستنەوەی پەناخوازان بۆ نیشتەجێبوون لە كەشتیی “بەیبی ستۆكهۆڵم” ڕاگەیاند، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی سەلامەتی.

بەپیی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای لوتكە كەوتووە: مانەوە لەسەر كەشتییەكە بەخواستی خۆت نییە.” ئەو ڕێنمایانەی لە نامەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پەناخوازان لە بەریتانیا، لە ڕۆژی دووشەممە 9 ی تشرینی یەكەمدا هاتووە، كە ڕوونی دەكەنەوە كە دەبێت بگوازرێنەوە بۆ نیشتەجێبوون لەسەر كەشتیی “بەیبی ستۆكهۆڵم” كە لە بەندەری دوورگەی پۆرتلاند (سەر بە پارێزگای پۆرتلاند دۆرسێت، باكووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا)، لە 19ی تشرینی یەكەمەوە دەست دەكرێت بە گواستنەوەی تەواوی پەنابەران بۆ سەر كەشتیەكە.

بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە وەزارەتەكە لە پەیامەكەیدا پشتڕاستی كردەوە كە كەشتیەكە شوێنی نیشتەجێبوونە و ناوەندێكی دەستبەسەركردن نییە. بەڵام لە هەمان كاتدا ڕوونیكردەوە كە چوونە ژوورەوە و دەرچوونی پەناخوازان لە شوێنەكە دەبێت “تۆمار بكرێت” بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان. هەروەها ڕایگەیاندووە كە ڕەنگە ناچاربن ژوورەكانیان لەگەڵ كەسانی دیكەدا هاوبەش بكەن، ئەمەش بوونی پەرستارێك و وانەكانی زمان و چالاكییە وەرزشییەكان پشتڕاست دەكاتەوە كە لەلایەن خۆبەخشەكانی ناو كەشتییەكەوە بەڕێوەدەبرێن.

پەناخوازان دەترسن جارێكی دیكە بچنە ئەو كەشتییەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە چۆڵكرا

بڕیارە دەسەڵاتداران تا 500 پەناخواز بگوازنەوە بۆ مانەوە لە بەیبی ستۆكهۆڵم

پەناخوازان دەترسن جارێكی دیكە بچنە ئەو كەشتییەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە چۆڵكرا ڕۆژی هەینی 11ی ئاب، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا كەشتییەكەی “بەیبی ستۆكهۆڵم”یان چۆڵكرد كە 39 پەناخوازیی تێدابوو كە گواسترابوونەوە بۆی، دوای ئەوەی بوونی بەكتریای “لیجیۆنێلا”یان لە بۆرییەكانی ئاودا دۆزیەوە.

بۆ ئەمەش باشی ڕەوشی ژیانی ناو كەشتییەكە زیاد دەكرێت، بەتایبەتی بۆ ڕزگاربووانی ئەشكەنجە و دەستبەسەركردن.

هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ گەڕاندنەوەی پەناخوازان بۆ “بەیبی ستۆكهۆڵم” هاوكات بوو لەگەڵ وازهێنانی لە بیرۆكەی گواستنەوەی 241 كەس بۆ مانەوە لە هۆتێل “ستراید پارك” لە شارۆچكەی لانێلی لە ڕۆژئاوای وێڵز، بەهۆی دژایەتیكردنی ئەنجومەنی ناوخۆیی و دانیشتوانی ناوچەكە.

بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە وەزارەتەكە بە نووسراوێك پشتڕاستكردنەوەیەكی ناردبوو كە لە پلانی گواستنەوەی پەناخوازان بۆ ئەو شوێنە كشاوەتەوە، لە ترسی پەرەسەندنی گرژییەكان لە كۆمەڵگەی ناوچەكەدا.

گواستنەوەی هەزاران كۆچبەر بۆ نیشتەجێبوون لە كەشتییە جەنگییەكان و شوێنە سەربازییەكان بە ئامانجی كەمكردنەوەی فشارەكانە لەسەر باجدەران

بەپێی ئەو بەدواداچونانەی كە دەزگای لوتكە كردویەتی گواستنەوەی هەزاران كۆچبەر بۆ نیشتەجێبوون لە كەشتییە جەنگییەكان و شوێنە سەربازییەكان بە ئامانجی كەمكردنەوەی فشارەكانە لەسەر باجدەران. وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، شوێنی نیشتەجێبوون لەو شوێنانە (شوێنە سەربازییەكان و كەشتیەكان) كە لە خزمەتگوزاری دەرچوون، شوێنی نیشتەجێبوونی هەرزانتر و ڕێكخراوتر بۆ ئەو كەسانە دابین دەكات كە بە بەلەمی بچووك دەگەنە وڵاتەكە.

بەڵام لە ڕاپۆرتی وەرگرتنەوەی دەریادا بە پێچەوانەوە هاتووە، بەبۆچوونی شارەزایان دەڵێن “بە دڵنیاییەوە بەیبی ستۆكهۆڵم تێچووی زیاتری دەبێت، بۆیە جیاوازییەكی ڕاستەقینە لە نێوان ئەو و هۆتێلەكاندا نابێت”

هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەخشندەترین خەمڵاندنیان (بۆ وەزارەتی ناوخۆ) ئەوەیە كە پاشەكەوتی ڕۆژانە لەسەر پارەی هۆتێلەكە كە 5.6 ملیۆن پاوەندە 4694 پاوەندە، بەڵام لە ڕاستیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێچوونانەی دیكە كە تا ئێستا هەژمار نەكراوە،پێدەچێت بۆ تێچووی زیادە، پاشەكەوتكردن سودی نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا