پۆڵەتیک پرێس
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ دووشەممە بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەک نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 44 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 42 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.