پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سەپاندنی سزا بەسەر نەوتی ڕوسی لەلایەن وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 118 دۆلار و هەشت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 114 دۆلار و نۆ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی نەوتی ڕوسیاوە بوون بە دوو بەرەوە، بەشێکیان لەگەڵ ئەوەدان سزا بەسەر نەوتی ڕوسیادا بسەپێنرێت و بەشەکەی دیکە لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا نین.