پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە کاتژمێرێک دەوامی فەرمی لە نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی کەمکراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە کاتژمێرێک دەوامی فەرمی کەمکراوەتەوە و ڕۆژانە تاوەکو کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەوام دەبێت.
پێشتریش وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە پێنج خولەک کاتی هەر وانەیەکی کەمکردەوە و وتیشی، مامۆستایان ئەو کاتەی وانەیان نییە بوونیان لە قوتابخانە و خوێندنگاکان ئیلزامی نابێت.