ژمارەیەك موشەك ئاراستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی به‌له‌د و ده‌وروبه‌ری لە پارێزگای سەلاحەدین كران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3 ی ئایار ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی به‌له‌د و ده‌وروبه‌ری كراون تا ئێستاش  هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە و زیانەكانیش ئاشكرا نەكراون.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق ئەو موشەكانەی ئاراستەی بنكەی ئاسمانی بەلەدكراون ژمارەیان لەنێوان  سێ مووشەک بۆ چوار مووشەکدا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا