بەریتانیا: میلیشیاکان حوکمی یاسا و خواستی گەلی عێراق لاواز دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشی میلیشیاکانی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا کرد و ڕایگەیاند، میلیشیاکان حوکمی یاسا و خواستی خەڵکی بۆ ئاشتی لاواز دەکەن”.

دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی تویتەر ڕایگەیاند، پەیوەندی بە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووەو سەرکۆنەی هێرشی گروپە چەکدارییەکانی بۆ سەر ناوچەی سەوز کردووە.

ڕاب لە تویتەرەکەی نووسیویشیەتی، ” ئەو میلیشیا چەکدارانە حوکمی یاسا و  خواستی خەڵکی عێراق بۆ ئاشتی لاواز دەکەن”.

ڕۆژی ٢٧ ی ئایاری ڕابردوو، چەکدارانی چوار لیوای حەشدی شەعبی و هێزی ئاسایشی حەشد بۆ ماوەیەک گەمارۆی ناوچەی سەوزیان دا کە بە ناوچەی نێودەوڵەتی عێراق ناسراوەو بارەگای دەیان باڵیۆزخانە و نوێنەری وڵاتانی تێدایە.

هێرشەکەی چەکدارانی حەشد بۆ سەر ناوچەی سەوز دوای ئەوە هات کە قاسم موسڵح یەکێک لە فەرماندەکانی حەشد لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمنی عێراقییەوە بە تۆمەتی “تیرۆر و گەندەڵی” دەستبەسەر کرا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک