جارێكی دیكە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ڕاگرتنی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەی حەواڵە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراق و خستنەڕووی بڕێكی كەمی دۆلار بۆ ئەمڕۆ، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان و عێراق، 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا و بانكی ناوەندی عێراقیش رایگەیاندووە، خستنەرووی دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بۆ ئەمڕۆ ڕاگرتووە، ئەوەش پەیوەندی بەو ڕێوشوێنە كارگێڕی و تەكنیكیانەوە هەیە كە دەیەوێت ئەو دۆلارەی لە عێراقدا هەیە وڵاتانی ناوچەكە سودی لێ وەرنەگرن.

ئاشكراشیكردووە، ئەمڕۆ تەنها 43 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بەشێوەی كاش دەخاتەڕوو، ئەوەش كەمترین بڕە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بانكی ناوەندی خستوویەتییەڕوو.

بەو هۆكارانەش پێدەچێت ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی زیاتر داببەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا