قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەربڕی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی دوای دەستبەكاربوونی وەكو سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەنجامدا

قوباد تاڵەبانی دوای دەست بەكاربوونی وەكو سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سە‌رۆك مام جەلال، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە‌ ئە‌مڕۆ 19_12_2021 لە‌ سلێمانی بە‌ڕێوە‌چوو و (ئازاد بەرزنجی و هیوا قادر) بەنوێنەرایەتی دەزگاكە ئامادەیبوون، باسی ئەو كێشە و گرفتانەیان كرد كە ڕووبەرووی دەزگاكەیان بوونە‌تە‌وە‌.

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپەرشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتارییە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، پێی ڕاگەیاندن كە ئەو؛ وەك سەرپەرشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتارییەتی سە‌رۆك مام جەلال، خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێ كە یەكەمیین كۆبوونەوەی لەم ئەركە نوێیە‌دا لەگەڵ ناوەند و دەزگایەكی ڕۆشنبیرییە كە هەمیشە بۆ مام جەلال مایەی بایەخپێدان بوو‌ە‌.
هە‌روە‌ها ڕوونیكردەوە كە؛ میراتی مام جەلال، تە‌نها میراتی یەكێتیەكان نییە، بەڵكو میراتی هەمووانە‌.

لەم ڕوانگەیەوە جەختیكردەوە لە‌سەر سیاسەتی درێژەدان بەڕێبازی مام جەلال، كە تەنها بریتی نیە لە پشتیوانی ماددی و هاوكاری چالاكیی و بەرهەمە رۆشنبیرییەكانی دە‌زگای سەردەم‌، بەڵكو پێش ئەوە پاراستنی سەربەخۆیی دەزگاكە و ڕێگەنەدان بۆ ئەوەی ئاڕاستە‌ی رۆشنبیری ئەم دامەزراوەیە بەهەر پاساوێك بێت بشێوێنرێ. بەپێچەوانەوە تەئكیدیكردەوە كە چاوەڕوانی ئەوان لەدە‌زگای سەردەم تەنها خزمەتكردنی زیاتری بواری رۆشنبیری و بزوتنەوەی نوسین و وەرگێڕانە.

هە‌روە‌ها پێی ڕاگەیاندن كە: ئەو خۆشحاڵ دەبێ وەكو ئەندامێكی فەخری ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەزگاكە بێت، لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی بزاڤی كەلتوری لەسلێمانی و كوردستان.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا قوباد تاڵە‌بانی بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانی بەردەوامی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلالی بۆ دووبارەكردنەوە و خۆشحاڵی خۆشی بەدیدارەكە دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا