بەبێ‌ جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان رێگە بەچوونی كەس بۆ فەرمانگەكانی سلێمانی نادرێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری په‌یوه‌ست به‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی ده‌ركرد، دیارترینیان “هیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەتیی و کەرتی تایبەت ڕێگا بە چوونە ژوورەوەی هیچ موراجیع و هاووڵاتیی و داواکارێک نادرێت ئەگەر پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکان نەبێت”.

له‌خاڵێكی دیكه‌دا هاتووه‌ “کردنەوەی خوێندنگاو ناوەندە زانکۆییەکان لە هۆڵەکانی خوێندندا، بە مەرجی پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکانەوە بە پەسەند دەزانین و سەرپەرشتیارانی کارگێڕی و پەروەردەیی ڕادەسپێررێن بۆ چاودێریکردنی پابەندبوونی ناوەندەکانی خوێندن بەم ڕێنمایی و ڕێکارانەوە”.

دامەزراوەیەکی دەوڵەتیی و کەرتی تایبەت ڕێگا بە چوونە ژوورەوەی هیچ موراجیع و هاووڵاتیی و داواکارێک نادرێت ئەگەر پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکان نەبێت.
بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
ئەمڕۆ، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، بۆ هەڵسەنگاندن و دانانی ڕێنمایی و ڕێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا:
١-پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی دابینکردنی موچەو بودجەو شایستە داراییەکانی دامەزراوە دەوڵەتیەکان بێت بەتایبەتی کەرتی تەندروستی و پەروەردەو هێزەکانی ناوخۆو فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان، بۆئەوەی بتوانن خزمەت بە هاووڵاتیان پێشکەش بکەن و بەرەنگاری کۆرۆنا ببنەوە.
٢-پێویستە لەسەر هەر هاووڵاتییەک خۆی خۆی بپارێزێت و پابەندی تەواوی ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکان بێت.
٣-هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ڕاسپێردراون بە چاودێریکردن و بەدواداچوونی وردی پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەرو کارمەندانی فەرمانگەو دامەزراوەکانیان بە ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکانەوە.
٤-لە هیچ فەرمانگاو دامەزراوەیەکی دەوڵەتیی و کەرتی تایبەت ڕێگا بە چوونە ژوورەوەی هیچ موراجیع و هاووڵاتیی و داواکارێک نادرێت ئەگەر پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکان نەبێت.
٥-لیژنە هاوبەشەکانی یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون و چاودێری ورد بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان دەکەن لە شوێنە گشتیەکانداو هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت و سزای دارایی دەدرێت.
٦-کردنەوەی خوێندنگاو ناوەندە زانکۆییەکان لە هۆڵەکانی خوێندندا، بە مەرجی پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکانەوە بە پەسەند دەزانین و سەرپەرشتیارانی کارگێڕی و پەروەردەیی ڕادەسپێررێن بۆ چاودێریکردنی پابەندبوونی ناوەندەکانی خوێندن بەم ڕێنمایی و ڕێکارانەوە.
٧-دانانی پرسەو چوونە سەرقەبران و مەولودو بۆنە ئایینیەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەن و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بە هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر چاودێری ئەم ڕێکارە دەکات.
٨-بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ڕاسپێردراون بۆ دەرمانپژکردنی مزگەوتەکانی ناوبازاڕو ئەو فەرمانگاو شوێنە گشتیانەی پەتاکەی تێدا بڵاوبۆتەوە، یان مەترسیی بڵاوبوونەوەی لێدەکرێت.
٩-کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەرکی مرۆیی و تەندروستی و نیشتمانیانەی خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بۆ ماسکبەستن ببینن و بەشداربن لە هەڵمەتی خۆپارێزییدا.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
١٣ / ١٠ / ٢٠٢٠

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا