نرخی نەوت رووی لەدابەزین كردەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ڕۆژی سێشەممە دابەزی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی برێنتی جیهانی 35 سەنت دابەزیوە، كە رێژەی دابەزینەكەی لەسەدا 0.63 بووەو هەر بەرمیلێكی بە 55.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 31 سەنت دابەزیوەو رێژەی دابەزینەكەی 0.59% بووەو هەر بەرمیلێكی بە 52,49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو، زنیجیرەیەك بەرزبوونەوەی بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا تۆماركرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک