نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتر تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتری تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری دواخستنی كۆبوونەوەی ئۆپیك پڵەس.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 37 سەنت بەرێژەی 0.78٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 47.05 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 39 سەنت بەرێژەی 0.88٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 44.16 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بڕیاربوو رۆژی سێی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئۆپیك پڵەس بەرێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ سێ‌ مانگی دیكە دواخرا، ئەوەش بەهۆی نەگەیشتنە ئەنجامی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.

كۆبوونەوەكە بۆ پرسی درێژكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت دەكرێت، كە لەمانگی یەك ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا