لیژنەی دارایی: حكومەت ناچارە یاسای بودجە جێبەجێ بکات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، چاودێری رێككەوتنی بودجەی گشتی 2021ی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەین.

عەدنان زورفی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ئێمە لە لیژنەی دارایی لەگەڵ حکومەت لەسەر تەواوی یاسای بودجە ڕێککەوتین و هەموو نیگەرانییمان لە دەنگدان لەسەر چەند پەرەگرافێک کۆکردەوە و پێموایە حکومەت ناچارە یاسای بودجە جێبەجێ بکات و هیچ پاساوێک نابینم بۆ ئەوەی حکومەت تەحەدای ئەم یاسایە بکات”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت “هەر بڕگەیەکی بودجە کە خەرجی حکومەت و بودجە زیادەکانی لە دەرەوەی ئەو بڕە پارەیەبێت کە تەرخان کراوە مافی حکومەتە کە بەرەنگاری ی ببیتەوە لەبەردەم دادگای فیدراڵی”.

زورفی جەخندەكاتەوە، چاودێرییەکی بەهێز لە پەرلەمانی عێراق بەتایبەت لیژنەی دارایی دەبێت لەسەر خەرجکردنی بودجە لەلایەن حکومەت و مەرجەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، لەئەگەری پابەند نەبوونی هەرێم حكومەتی عێراقیش هیچ پابەندیەكی دارایی بە هەرێم نادات”.

ئەمە دوای پەسەند كردنی بودجە دێت كە لە كۆتای مانگی ئاداری ئەمساڵ لە پەرلەمانی عێراق پەسەند كرا و دواتر ئەنجومەنی وەزیرانیش دەسەڵاتی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق داوە تانە لە یاسای بودجەی گشتی عێراق بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا