دوای 11 ساڵ میسر و توركیا پەیوەندییەكانیان ئاسایی دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات، دوای 11 ساڵ، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا، بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە میسر.

مەولود چاوشئۆغڵو لە فڕۆكەخانەی قاهیرە، لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی میسر و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەوە پێشوازی لێكرا و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا میسرییەكەی رایگەیاند، لەقۆناغی داهاتوودا كاردەكەن لەسەر كردنەوەی باڵیۆزخانەكانی هەردوو وڵات.

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكانیاندا تاوتوێی هاریكاری هەردوو وڵاتیان كردووە لە بوارەكانی ئابوری و وزە و سەربازی و ئیرادەیەكی سیاسی جدی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانیان.

وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، پەیوەندییە ئابورییەكانی میسر و توركیا پێگەیەكی گرنگیان هەیە و دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان پەرەپێبدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا