پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بازرگانێكی رووسی بەناوی (میخایل واتفۆرد)، كە بازرگانی پاڵاوتگەی نەوتی لە ئۆكرانیا هەبووە، دوای چەند رۆژێك لە هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە گەراجی ماڵەكەی خۆیدا لە بەریتانیا بە خنكاوی دۆزرایەوە.
میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە تەرمی بازرگانی رووسی “میخایل واتفۆرد” لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن باخەوانەكەیەوە دۆزرایەوە.
میخایل واتفۆرد تەمەنی 66 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە، سامانەكەی لە بازرگانیكردن لە پاڵاوگەكانی نەوت لە ئۆكرانیا بەدەستهێناوە، دواتر چووەتە بەریتانیا و لەوێ كۆمپانیایەكی تایبەت بەخۆی دامەزراندوە.
میخایل لەگەڵ هاوسەرە ئیستۆنیەكەی و دوو منداڵ و كوڕە گەورەكەی لە هاوسەری پێشووی لە ڤێلایەكی 24 ملیۆن دۆلاریدا دەژیان.