ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم لەسەر پرسی مووچە دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بگاتە بەغدا و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لەگەڵ شاندەکەی بەغدا تاوتوێ بکەن. جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت: دوای سەردانی شاندەکە، بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2023، شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم تاوتوێ دەکەن. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکەی هەرێم پێشنیاری ئەوە بۆ بەغدا دەکەن، کە سولفەیەک بنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و پرۆسەکە بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان دەگەنە رێککەوتن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی هەرێم لە چەند وەزیرێک و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی پێکدێت و ئەمڕۆ یەکشەممە دەگەنە بەغدا.

داهاتە نانەوتییەکان بووەتە گرفتی بەردەم رێککەوتنی هەرێم و بەغدا، لە چەند رۆژی رابردوو شاندێکی دیوانی چاودێریی حکومەتی فیدڕاڵی، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و پشکنینی داتا و ژمارەکانی فەرمانگەکانی حکومەت، سەردانی هەرێمیان کرد. دواتریش، شاندەکەی هەرێم دووبارە گەڕانەوە بۆ رێککەوتن لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، بەڵام نەگەیشتن بە رێککەوتن و دووبارە گەڕانەوە هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا