دوو بڕیار لە وەزارەتی دارییەوە بۆ فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو ڕێنمایی نوێ‌ دەربارەی فەرمانبەران و كاری  گشتیان دەردەكات بةطويَرةى يةكيَك لة رِيَنماييةكان ئةو فةرمانبةرانةى لة خوارو ناوةرِاستى عيَراق راذةكانيان بؤ هةريَم دةطوازريَتةوة دەبێت بە هەمان شێوەی فەرمانبەرانی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و نابێت هیچ جۆرە جیاوازییەك بمێنێت لەموچەكانیان.

بەپیی ڕێنمایی ژمارە 7 ی وەزارەتی دارایی  كە لە 8-6-2021  دەرچووە، بڕیار دراوە هەر فەرمانبەرێكی سەر میلاكی حكومەتی عێراق، كە ڕاژەكەی گوازراوەتەوە یان دەگوازرێتەوە بۆ سەر میلاكی حكومەتی هەرێم  دەبێت بە هەمان شێوەی فەرمانبەرانی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و نابێت هیچ جۆرە جیاوازییەك بمێنێت لەموچەكانیان.

هاوكات بەپێی ڕێنمایی ژمارە 5 ی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم  بڕیار دراوە  بۆ هەر مامۆستا و وانەبێژێكی پەیمانگای دادوەری بڕی 25 هەزار دینار بۆ وتنەوەی یەك وانە خەرج بكرێت كە لەپەیمانگەی دادوەری دەیڵێتەوە.

وەزارەتی دارایی لە بڕیارەكانیدا جەخت لەوە دەكاتەوە رێنمایی ژمارە 5 تایبەت بە مامۆستایان وانەبێژانی پەیمانگای داد وەری  بۆ ئەمساڵی‌ خوێندنی 2020- 2021 جێبەجێ‌ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی كوردستان بڵاو دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا