پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ بڕیارێك وەزارەتی دارایی دەكات كە تایبەتە بە بڕوانامەی فەرمانبەران.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پەرلەمانی كوردستان لیژنەكە گفتوگۆی له‌سه‌ر بڕیاڕێكی وه‌زاره‌تی دارایی ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووە كه تایبه‌تە به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه به‌بێ مۆڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستهاتوون و كه له‌دانیشتنی ڕابردووی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕاسپاردووەتا به‌دواداچوون بۆ بڕیاره بكه‌ن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیی پێكهێناوە بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكات.
هاوكات لیژنەكە جەختی لەوەكردووەتەوە، بەوردی چاودێری پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی دوانزه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به باشترین شێوه به‌ڕێوه بچێت.
پێشتر، وەزارەتی دارایی گشتاندنی ژمارەی 7ی ساڵی 2021ی بە واژۆی وەزیری دارایی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتبوو، هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتبێت هەڵدەوەشێتەوە.