وەزارەتی دارایی رونكردنەوەیەكی بە پەلەی لە بارەی موچەوە بڵاوكردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوەیەكی لە بارەی مووچەوە بڵاوكردەوە و هۆشداری دەداتە كەناڵەكانی راگەیاندنیش بەوەی هەر كەناڵێك زانیاری “هەڵە” بڵاوبكاتەوە بەرامبەر یاسا بەرپرس دەبێت.

روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی لە وەڵامی هەواڵێكی كەناڵی (ئێن، ئاڕ، تی) دایە و تێیدا هاتووە، “كەناڵی ئێن ئار تی، بە نەفەسێكی دەمارگیرانە خەریكی یاریكردنن بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم ئەویش بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی نادروست كە دەیانەوێت ڕای گشتی بەلاڕێدا بەرن”.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو كەناڵە ئاماژەی بەوە داوە گوایە چاوگێك لە وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون مووچە ئامادەیە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان نەداوە، ئێمە لە وەزارەتی دارایی سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین كە هیچ بنەمایەكی نییە.

لە درێژەی روونكردنەوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی مووچەی مووچەخۆرانی مانگی یەكی ساڵی2022، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل كردووە، هەروەها بۆ موچەی مانگی 12 ى ساڵی2021، بە داهاتی مانگی یەكی ساڵی2022 تەمویل كراوە، پێشتریش لە بڵاكراوەیەكدا ئەم روونكردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە.

وەزارەتی دارایی داوا لە گشت میدیاكان دەكات خۆیان لە زانیاری هەڵە دووربخەن و بە پێچەوانەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرس دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا