وەزارەتی دارایی هەرێم نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دیاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نرخی یەك دۆلار لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە هەزار و 300 دینار دەبێت.

بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، پاڵپشت بە نووسراوی ژمارە (5/11/868)ی بانكی ناوەندیی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلاری لە دامودەزگاكانی حكومەت دیاریكردووە.

بەگوێرەی ئەو نووسراوە، لە رێكەوتی 14-03-2023 ەوە نرخی یەك دۆلار لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بە هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا