بانكی ناوەندی وادەی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار ئاسایی دەكەنەوە و جەختیش دەكاتەوە، ئەوان پابەندن بە بڕیارەكانی بانكی نێودەوڵەتیەوە و لێی لانادەن.

ئیحسان شەمران یاسیری، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی پابەندە بە بڕیارەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا ئەو كاتەی وڵاتانێك هەبێت وەرگرتنی دۆلاری لەسەر قەدەغە كرابێت.

ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق ڕاشیگەیاند: گۆڕانكاری نرخی دۆلار دۆخێكی كاتیە و لە ماوەی دوو هەفتەدا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، كە 1470 دینارە.

روونیشیكردەوە، بانكی ناوەندی لە ئێستادا سەرچاوەكانی لە بەرزترین ئاستی خۆیاندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا