بەهای بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا، رۆژی شەممە، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین 30 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین 31.502.77 دۆلاری تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا پێشتر بەهاکەی 20 هەزار دۆلار بوو.

لەوبارەیەوە تیمۆ ئێمدن بەڕێوەبەری ئێمدن ریسێرچ ئاماژەی بەوەکرد، رەنگە لەماوەی داهاتوودا خواست لەسەر ئەم دراوە زیاتر ببێت.

زۆرێک لەو کەسانەی بڕوایان بە بەهای ئەم جۆرە دراوە ئەلیکترۆنییە هەیە پێیانوایە، گرنگی ئەم دراوە ئەوەیە کە لە ساڵی 2008 لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەرهەمهێنراوە و سەر بە هیچ دەزگایەکی دارایی نییە.

ساڵی 2017، بەهای بیتکۆین لە هەزار دۆلار نزیکبووەوە، دواتر چەندینجار هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوەبینی، تا لە 18ی کانوونی یەکەمی 2017 بەهاکەی گەیشتە 20 هەزار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا