بانكی ناوەندی لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت بەهیچ شێوەیەك دەستكاری بەهای ئێستای دۆلار ناكەن و پێشبینی دەكات یەدەگی دراوە بیانییەكان بگاتە 90 ملیار دۆلار.

عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی ناوبەناو دەدرێن بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، جگە لە سەرقاڵكردنی شەقام هیچی تر نییە، چونكە ئەو بابەتە تەنها لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندیدایە نەك ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاران.

وتی: تا بانكی ناوەندی بڕیار لەسەر بەهای دۆلار نەدات، وەك خۆی دەمێنێتەوە و لە ئێستاشدا ناتوانن دەستكاری بەهاكەی بكەن، چونكە دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری عێراق.

وتیشی، ئێستا یەدەگی دراوە بیانییەكان لە بانكی ناوەندی 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و پشبینی دەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ بگاتە 90 ملیار دۆلار ئەگەر بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهان وەك ئێستا بە بەرزی بمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا