پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە تۆمەتی گەندەڵی، چوار فەرمانبەری چاكسازیی ژن و نەوجەوانان لە پارێزگای دهۆك لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.
میدیای نزیك لە پارتی لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژن و نەوجەوانان لەگەڵ سێ فەرمانبەری دیكەی هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بە تۆمەتی گەندەڵی و بردنی بڕە پارەیەك دەستگیركراون و ئێستا لە لێكۆڵینەوەدان.
هەفتەیەك لەمەوبەر بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستگیركراوە و دوای دانپێدانان، رۆژی 25ی ئادار سێ فەرمانبەری دیكە بە هەمان تۆمەت دەستگیركراون.
چەند رێكخراوێكی جیهانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژن و نەوجەوانانی دهۆك كار دەكەن و بۆ كارەكانیان پارەیان بۆ دێت، ئەو چوار كەسە بە تۆمەتی بردنی 200 هەزار دۆلار دەستگیر كراون.