عەلی عەلاق زانیاری نوێ لەسەر بەهای دۆلار ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، کۆبوەو سزای بانكه‌كان و فرۆشتنی دۆلاریان تاوتوێكرد.

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌خت له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆ ده‌كاته‌وه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كراوه‌ كه‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌و سزایانه‌ بكرێت كه‌ به‌سه‌ر بانكه‌ عێراقیه‌كاندا سه‌پێندراون.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی پەرلەمانی عێراق‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان و پلانه‌كانی داهاتویان كرا بۆ باشتركردنی دۆخی سیسته‌می بانكی، ئه‌گه‌ری فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ بانكه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داڕشتنی هه‌یكه‌لی بانكه‌كان، هه‌نگاونان به‌ره‌و پرۆسه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، جگه‌ هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بانكی ناوه‌ندی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا