حكومەت و بانكی ناوەندی لوبنان مایەپووچ بوونیان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكوەزیرانی لوبنان مایەپووچبوونی حكومەتەكەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، حكومەت و بانكی ناوەندی مایەپووچبوون، بۆ چارەسەرێك دەگەڕێن كە زیانەكانی سەر خەڵك كەمبكەنەوە.

لە ساڵی 2019ـەوە حكومەتی لوبنان تووشی قەیرانێكی قووڵی دارایی بووە و دراوی وڵاتەكە نزیكەی 90٪ ی بەهاكەی لەدەستداوە. ئەوەش وایكردووە دۆخی دارایی خەڵكی وڵاتەكە بەردەوام بەرەو خراپتر بڕوات.

وتیشی: بەداخەوە دەوڵەتیش هاوشێوەی بانكی ناوەندیی مایەپووچ بووە و هەوڵ دەدەین زیانەكان كەمترین كاریگەری بكەنە سەر خەڵكی وڵاتەكە و زیانەكان بەسەر دەوڵەت، بانكی ناوەندیی، بانكەكان و هەژمارەكانی خەواندنی پارە بەسوو دابەش بكرێن.

كێشەی نەمانی دۆلار لە بانكی ناوەندیی لوبنان و تەواوبونی دراوی بیانی قەیرانی دیكەی هێنایە سەر وڵاتەكە.

لیرەی لوبنانی لە كۆتایی ساڵی رابردو، بەڕێژەی (90%) بەهای لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەستدا و بەپێی ئامارە نا فەرمییەكان هەڵاوسان لە وڵاتەكەدا بۆ (700%) بەرزبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا