هۆكاری دابەزینی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بەرزبوویەوە و گەیشتە نزیكەی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەوەش واتای ئەوەیە كە بڕێكی زیاتری دراوی قورسی دۆلار دێتە ناو عێراق كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆسەر خستنەڕووی ئەو دراوە لە بازاڕەكاندا، ئەوەش هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخەكەی لە بەرامبەر دیناری عێراقی.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی رایگەیاند: پێویستە خستنەڕووی دۆلار بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان زیاد بكرێت و بانكەكان ناچار بكرێن نرخی دۆلار دابەزێنن تاوەكو نرخی دینار ببوژێتەوە.

لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 148 هەزار و 950 دیناری عێراق، فرۆشی دۆلار لە بانكی ناوەندیی عێراق بەروارد بە ماوەی ڕابردوو زیادی كردووە كە ئەوەش هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بانكی ناوەندیی عێراق دەتوانێت لەڕێگەی ئەو یەدەكە نەختینەیەی كەهەیەتی لەدراوی بیانی و دۆلار كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار بكات و رێگریی لەبەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەی بكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وت: كۆنتڕۆڵكردنی نەختینەیی ناوخۆیی و زیادكردنی ڕێژەكەی سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو لەعێراق دەگەڕێنێتەوە كە ئەوەش وادەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو لادانە كاتیانەی كە دروست بوون لە نرخی دۆلار نەمێنێت و جێگیر بێت لەسەر بنەمای ئەو نرخەی كە حكومەت دایناوە.

لە ماوەی رابردوودا نرخی 100 دۆلار بۆ سەروو150 هەزار دینار بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخەكەی دابەزیوە و نرخی100دۆلار بەرامبەرە بە 148هەزار950 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا