بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیك پرێس

بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریدا بڕی زیاتری دۆلار بخاتە بازاڕەكانەوە لە پێناو راگرتنی هاوسەنگی سیاسەتی نەختینەیی لە عێراقدا.

لە چەند رۆژی رابردودا بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكاندا بەرزبووەوە، بە شێوەیەك نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەشتە 150 هەزار دیناری عێراقی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بڕێكی زیاتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە، بە مەبەستی راگرتنی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار.

بە رای شارەزایانی بواری دارایی و بانكی ئەو بڕیارەی بانكی ناوەندی كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار دەبێت و تا رادەیەك بەجێگری دەیهێڵێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا