سودانی چەند بڕیارێك لەبارەی بەهای دینار دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند برێكی بۆ جێگیركردنی بەهای دینار دەركرد و رایگەیاند، دراوی بیانی بە بازرگانە بچووكەكانیش دەفرۆشن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا دراوی بیانی بە بازرگانە بچووكەكانیش دەفرۆشن و هەفتانە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی تایبەت بە ئابووری ئەنجام دەدات و ژوورە بازرگانییەكان و یەكێتی پیشەسازانیش بەشداری كۆبوونەوەكان دەكەن.

وتیشی، بانكی ناوەندی عێراق بڕی 500 ملیۆن دۆلاری تر دەدات بە بانكی عێراقی بۆ بازرگانی TBI ئەوەش بۆ پارەداركردنی بازرگانە بچووكەكان.

سوودانی بڕیاریداوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری ده‌سته‌ی باجه‌كان بكات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ به‌رپرسیاریه‌تی به‌رزونزمی به‌های دراوه‌كان له‌ ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه‌كاندایه‌ و نابێت هاووڵاتییان ببنە قوبانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا