نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی گۆڕانكاریی له‌به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەمڕۆ شەممە تەنها خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بوجە دەکرێت و هیچ بڕیارێک نادرێت لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر به‌ دینار”.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌نوسینێكدا باسی له‌ ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی كردووه‌ و ده‌ڵێت “لەناو پرۆژەکەدا نرخی دۆلار بەرانبەر دینار عێراقی بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرانبەره‌ به‌ 145 هه‌زار دینار، بەهیچ شێوەیەک پەرلەمان ناتوانیت دەنگیان لەسەر بدات و کەم زیادیان بکات”.

به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، نرخی دینار بەو شێوەیە نزیکەی 23 ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەراندوەتەوە، بۆیە گۆرانکاریکردن لەبەرژەوەندی حکومەت نابێت، بۆیه‌ هەرگۆڕانکاریەک بکرێت یاساکە تێکدەدات و کورتهینان زیاد دەکات و حکومەت پێی پڕ ناکرێتەوە

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئەوەی لەبازار رودەدات هه‌وڵی هەندێ خەڵکە بۆ دروست کردنی ناسەقامگیریی، بانكی ناوه‌ندیی عێراق تا ئێستاش 100 دۆلار به‌رانبه‌ر 145 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌وه‌ ده‌ڵێت “هەرگۆڕانکارییەک لەنرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار، بازار تێکدەدات، بۆیە ئەستەمە گۆڕانکاری لەنرخدا لەکاتی ئێستادا روبدات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا